بافڵ تاڵەبانی لەیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام “محەمەد” (د.خ) بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:

یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم.

ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی وپێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

ھەر شادو سەرفرازبن.

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share