لە بەغداد هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمه‌به‌ستی پاراستنی موڵك و ماڵی هاوڵاتییان و كۆگا و تیمه‌كانی كۆمسیۆن، ته‌واوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌ركدا ده‌بن وده‌خرێنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمشەو ڕایگەیاند، “سه‌رجه‌م هێزه‌كان له ‌ئه‌ركدا ده‌بن و ئه‌وانه‌شی له‌كاتی پشوودان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر ئه‌ركه‌كانیان”.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ شه‌قامە‌كانی به‌غداد بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و له‌ چه‌ندین شوێن بازگەیان داناوه‌.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیارە ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕابگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share