عێراق تەواوبوونی پرۆژەی بەستنەوەی كارەبا لەگەڵ كەنداو و ئوردن ڕادەگەیەنێت

عێراق دەڵێت، هێڵی كارەبا لەگەڵ هەریەك لە كەنداو و ئوردن تەواوبووە و كاركردنیش لەسەر هێڵی بەستنەوە بە ئێران و توركیاوە تائێستا بەردەوامە.

عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەستنەوەی هێڵی كارەبا لەگەڵ كەنداو و ئوردن تەواوكراوە، بەستنەوەی هێڵی عێراق-ئێران بەردەوامە و بەستنەوەی هێڵەكانی كارەباش لەگەڵ توركیا تەواوبووە و تەنها كارپێكردنی هێڵەكە ماوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لەسەر زاری عادل كەریم ئەوەشی ئاشكراكردووە، ڕێوشوێنە ڕۆتینییەكان هێڵی كەنداوی دواخستووە، كە خۆی دەبینێتەوە لە دیاریكردنی نرخدا.

بەوتەی ئەو، ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر نرخێكی دادپەروەرانە لەنێوان هەردوولا، كاركردن بەو هێڵە دەستپێدەكات.

وەزیری كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، “وێستگە غازی و هەڵمییەكانی ئێستا بەرهەمێكی باشیان هەیە و توانیویانە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن”.

جگە لەو هێڵانە، عێراق چەند گرێبەستێكی دابینكردنی كارەبای لە وزەی خۆر لەگەڵ هەریەك لە كۆمپانیای تۆتاڵ-ی فەرەنسی و سكاتك-ی نەرویجی و مەسدەری ئیماراتی و ئۆر جاینە واژووكردووە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: 95%ی وێستگەكان جیاكردنەوە و ژماردنی دەستییان بۆكراوە

بابەتی دواتر

شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share