هێزە ئەمنییەکان بەدوای بكوژی كارمەندەكەی دەروازە ستی-دا دەگەڕێن

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەدوای بکوژی كارمەندەكەی دەروازە ستی-دا دەگەڕێن.

لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو کە بەداخەوە بووەھۆی كوشتنی (ه .م .كا ) لەدایكبووی 1990 كە دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكەیە و كارمەندی سیکیوریتییە لە دەروازە ستی، کارمەندەكە لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لەگەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەو کەسە بە دەمانچە ھێرشدەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیانلەدەستدەدات، بکوژی تاوانبار کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە”.

لیوا چەتۆ ئاشکراشیکرد، “لە دوای ڕووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەدان تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لەكاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاریی زیاتر دەخەینە ڕوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share