كامیرۆن.. بەهۆی دەستڕێژی گولەوە بۆ سەر خوێندنگایەك شەش منداڵ كوژران

وێنەی یەكێك لە پۆلەكانی ئەو خوێندنگایە

چەند چەكدارێك لە كامیرۆن هەڵیانكوتاوەتە سەر خوێندنگایەك و بە هەڕەمەكی تەقەیان كردووە و شەش منداڵیان كوشتووە، نزیكەی 10 برینداریش هەن.

بەرپرسانی كامیرۆن ئاشكرایان كردووە، “دوێنێ یەكشەممە 24ی تشرینی یەكەم، چەند چەكدارێك بە جلوبەرگی ئاساییەوە كە بە ماتۆڕسكیل ڕۆشتوون، هەڵیانكوتاوەتە سەر خوێندنگایەك لە شاری كۆمبا لە باشووری ڕۆئاوای كامیرۆن و دەستڕێژی گولەیان كردووە و بەهۆیەوە شەش منداڵ كوژراون”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، هەشت منداڵی دیكە برینداربوون و هەندێك لە بریندارەكان بەهۆی ئەوەوە بووە كە لە قاتی دووەمی خوێندنگاكەوە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە.

ئەو ناوچەیەی هێرشە چەكدارییەكەی تیادا ئەنجامدراوە ناوچەیەكی نائارامە بەهۆی بوونی چەندین گروپی لەیاسا دەرچووی چەكدارەوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە هۆكاری ئەو پەلامارە بۆسەر ئەو خوێندنگایە چییە.

بابەتی پێشتر

واشنتن بە بڕی 81 ملیۆن دۆلار هاوکاریی خەرتوم دەکات

بابەتی دواتر

هەواڵگریی عێراق: دوو چەکداری داعش لە بەغداد دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share