بۆردومانێكی ئاسمانیی توركیا لە حەسەكە قوربانی لێدەكەوێتەوە

بەهۆی بۆردومانێكی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی سەر بە شاری مالكییە لە ڕیفی حەسەكە ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران.

ئاژانسی هاوار نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، دوو هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانێكی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەكەیان لە گوندی مزرەی ریفی دێرك كوژراون.

هاوكات هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، بۆردومانەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە سوپای توركیاوە ئەنجامدراوە.

هۆشداری ئەوەشیداوە كە ماوەیەكە ژمارەیەكی بەرچاو لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر بە سوپای توركیا بە ئاسمانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەسوڕێنەوە و، ناوبەناو هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەكان دەكەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆز كێشە دەخاتە نێوان تورك و سورییەكانەوە و دووەمیان سنوورداش دەكرێن

“ڤیدیۆی مۆز” حەوت سوری لەلایەن توركیاوە سنوورداشی وڵاتەكەیان دەكاتەوە، توركەكان ئەو ڕەفتارەی سورییەكان بە “سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان”یان دەبینن…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share