وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی لەبارەی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەسپاندنی تەمەنی ڕاستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت و کار بە هیچ ڕاستكردنەوەیەكی داد و کارگێڕی ناکرێت کە پاشان دەردەچێت.

لە نوسراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی نوێی لەبارەی خانەنشینی فەرمانبەران لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەركردووە.

لەنوسراوەكەدا هاتووە، “پاڵپشت بە ماددە 25ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006، چەسپاندنی تەمەنی ڕاستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت، یان تەمەنی دەچەسپێت و كار ناكرێت بە هیچ ڕاستكردنەوەیەكی داد، یان كارگێڕی كە لە پاشان دەردەچێت”.

ئەوەشهاتووە، “پاڵپشت بە لیژنەی پێداچوونەوە بە ڕێنوێنییە داراییەكان و پاڵپشت بە نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی ئەو ڕێنوێنییە دەركراوە”.

بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت هەرفەرمانبەرێک  63 ساڵ تەمەنی تەواو بكات، دەبێت مامەڵەی خانەنشینی بۆ بكرێت، بە پێچەوانەوە هەر پارەیەكی زیادە وەربگرێت بە نایاسایی ئەژمار دەكرێت.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ 2-4 وێستهام

بابەتی دواتر

بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لابردنی باج دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share