تاڵیبان بەندیخانەی قەندەهاری كۆنترۆڵكرد و سەدان زیندانیی ئازادكرد

چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان فۆتۆ: فڕانس پرێس

بزوتنەوەی تاڵیبان بەندیخانەی ناوەندیی شاری قەندەهاری كۆنترۆڵكرد و سەدان زیندانیكراوی ئازادكرد.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەیەکی زۆر، شەوی ڕابردوو توانیویانە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قەندەهار كۆنترۆڵبكەن، سەدان زیندانیكراویان ئازادکردووە و “گواستویاننەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو”.

بە وتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، ئەو هێزە ئەمنییەی ئەرکی پاراستی بەندیخانەكەی لەئەستۆدا بووە، ڕوبەڕوویان نەبوونەتەوە و خۆیان و چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان ڕادەستی چەکدارانی تاڵیبان کردووە.

سەرەڕای ئەو پێشڕەوییە بەڵام تا ئێستا تاڵیبان بە تەواوەتی شاری قەندەهاری كۆنترۆڵنەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە…
Total
0
Share