دهۆك.. بەستنی ماسك بۆ هەموو كەسێك و لە هەموو شوێنەكان كرایە ناچاری

لە دهۆك بەستنی ماسك كرایە ناچاری بۆ هەموو كەس و شوێنێك، زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی دیكەش لە پارێزگاكە تۆماركرا.

كەمێك پێش ئێستا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك كۆبووەوە، دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك مەترسیی دۆخەكەی دووپاتكردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و تۆماركردنی ژمارەی زۆری توشبووان.

پارێزگاری دهۆك دووپاتیكردەوە كە بەستنی ماسك بۆ هەموو كەسێك و سەردانیكردنی هەموو شوێنەكان ناچارییە، هەركەسێك سەردانی هەر شوێنێك بكات پێویستە ماسكی بەستبێت.

لای خۆیەوە د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی ئاشكراكرد، هەزار و 517 كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون و 12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ماوەیەكە زۆرترین ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لە پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت، پرسێك كە چەند ڕۆژی ڕابردوو وەزیری تەندروستیی ناچاركرد سەردانی شاری دهۆك بكات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران داهاتی ناوخۆ و دۆخی کۆرۆنا تاوتوێدەکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share