فڕۆکەیەکی ڕوسی فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی لە لوتکە دەهێنێتە خوارەوە

کۆمپانیا سوخۆی ڕوسی فڕۆکەیەکی جەنگیی خستەڕوو کە کێبڕکێی فڕۆکەی شەبەح (F-35)ی ئەمریکی دەکات، بڕیارە لە ساڵی 2023وە کاریپێبکرێت و لە ساڵی 2026ەوە دەستبکرێت بە فرۆشتنی.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕوسیا فڕۆکەیەکی نوێی بەناوی “چیک میت” خستەڕوو، کە فڕۆکەیەکی جەنگییە و لە ساڵی 2023وە کاریپێدەکرێت، فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای سوخۆی ڕوسییەوە دیزاین کراوە.

فڕۆکە ڕوسییە نوێیەکە کێبڕکێی فڕۆکەی F-35ی ڕوسی دەکات، بەجیاوازی ئەوەی هەڵگری نەوەی پێنجەمە و دەتوانرێت لەکاتی پێویستدا وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاریپێبکرێت، هەروەها لایەنی باشی فڕۆکە ڕوسییەکی ئەوەیە کەمتر تێچووی دەوێت لەڕووی داراییەوە بەراورد بە فڕۆکە ئەمریکییەکە.

بۆیەکەمجار فڕۆکەکە لە (پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی 2021) لە جۆکۆفسکی نزیک مۆسکۆ نیشاندرا.

بەڵام فڕۆکەکە تا ساڵی 2023 ناخرێتەکار و لەساڵی 2026یشدا فرۆشتنی فڕۆکەکە دەستپێدەکات.

فڕۆکەکە ناوی (The Checkmate)ە کە بەمانەی (مات مەلیک)ی یاری شەترەنج دێت و بەگەورەیی و بەزمانی ئینگلیزی لەسەری نوسراوە.

بابەتی پێشتر

هەڵکشانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تەندروستیی سلێمانی ناچار بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێ دەکات

بابەتی دواتر

بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share