نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بۆمبارانکردنی قەڵادزێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ بە شکۆوە يادى 47 ساڵه‌ى شههيدانى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نوسیویەتی، ” ئه‌مڕۆ به شكۆوه يادى 47 ساڵه‌ى شههيدانى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه 24ى نيسانى 1974 له بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا 123 هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌ر و قوتابى و مامۆستاى زانكۆ شه‌هيد و زياتر له 400ى ديكه‌ش بريندار بوون. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين”.
ئه‌مڕۆ به شكۆوه يادى ٤٧ ساڵه‌ى شههيدانى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه ٢٤ى نيسانى ١٩٧٤ له بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا ١٢٣ هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌ر و قوتابى و مامۆستاى زانكۆ شه‌هيد و زياتر له ٤٠٠ى ديكه‌ش بريندار بوون. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 24, 2021
لەلایەکی دیکەوە مەسرور بارزانی بەو بۆنەیەوە دەڵێت، ” لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24 ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ” لە 24 ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته دادەنەوێنین”.
هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەو شارە.. ئەم كارەساتە هیچ كات لەیاد ناکرێت”.