پێنجەم پەرلەمانتاری عێراق بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

بەمدواییە 50 پەرلەمانتار توشبوون

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا، كە هاوكات پەرلەمانتاریشە، بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا، بووە پێنجەم پەرلەمانتاری عێراق بەو پەتایە گیانلەدەستدەدات.

عەدنان ئەسەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركردە لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گیانیلەدەستدا، كە بەپێی میدیا عێراقییەكان، پەرلەمانتارەكە بەهۆی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆناوە و پاش تێكچوونی باری تەندروستی، گیانیلەدەستداوە،.

بەر لە دوو هەفتە، نوسینگەكەی، توشبوونی ئەسەدی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هێشتنەوەی لە نەخۆشخانە ڕاگەیاند، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە.

عەدنان ئەسەدی

ئەسەدی دەبێتە پێنجەم پەرلەمانتار، كە بەهۆی لێكەوتەكانی كۆرۆناوە گیانلەدەستبدات، پاش گیانلەدەستدانی هەریەك لە (غیدا‌ء كمبش، عەلی عەبودی، ئارام باڵەتەیی و حسێن زوهەیری).

توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بە گشتی و لەنێو پەرلەمانتاراندا بەتایبەت زیادیكردووە، هەفتەی ڕابردوو عەلی بدێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد، بەمدواییە 50 پەرلەمانتار توشبوونیان بە كۆرۆنا یەكلابووەتەوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، زیادبوونی توشبووان ڕەنگە ببێتە هۆی پەكخستنی كارەكانی پەرلەمان و دواكەوتنی دانیشتنەكانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە

بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بە رێژەی 100% ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوکردووە…
Total
0
Share