کوشتارگەی سلێمانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز 729 تۆن گۆشتی ڕەوانەی بازاڕکردووە

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە هاتنی جەژنی نەورۆز، کوشتارگەکەیان 352 تۆن و 500 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچوکی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە.

شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” لەماوەی پێنج ڕۆژی بەر لەجەژنی نەورۆز بڕی 352 تۆن و 500 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن و 450  کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووک ڕەوانەیی بازاڕەکانی سلێمانی کراو کە لەڕووی تەندروستی و ڤێتێرنەریەوە تەواوی هەنگاو و ڕێوشوێنی ستاندەری بەرهەمی تێپەڕاندوەو بڕی 7 تۆن و 200 کیلۆش لەلایەن تیمی پزیشکیەوە دیاریکراوە کە لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراک شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراوە”.

ساڵانە لە کاتی هاتنی جەژنە نەتەوەیی و ئاینییەکاندا خواست لەسەر گۆشت بەتایبەت گۆشتی سور زیاد دەبێت و کوشتارگەی شارەکانیش بۆ پڕکردنەوەی خواست و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، بڕێکی زۆر جۆرەکانی گۆشت ڕەوانەی بازاڕەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا

ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند، ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، بەفەرمانی…
Total
0
Share