تەندروستیی عێراق: 1.7 ملیۆن ڤاكسینی دیكە لەماوەی 10 ڕۆژدا دەگات

پەسەندكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هێنانی بڕی پێویستی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان خێرادەكات

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، پاش 10 ڕۆژی دیكە كەمتر لە دوو ملیۆن دۆزی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیایەكی بەریتانی دەگاتە عێراق.

هەیسەم عوبێدی، بەرپرسی بەشی پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار وتی، لەئێستادا تەنها 50 هەزار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بەردەست وەزارەتەكەیاندایە كە لەلایەن چین-ەوە كراوەتە دیاری.

وتیشی، “ملیۆنێك و 700 هەزار دۆز لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن كۆمپانیای ئەسترازنیكا-ی بەریتانییەوە دەگاتە عێراق”.

عوبێدی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕونیشیكردەوە، “پەسەندكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، پڕۆسەی هێنانی بڕی پێویستی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان خێرادەكات”.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی دەستپێكردنی كوتان بە ڤاكسینی سینۆڤارم-ی چینی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی هەمان ڕۆژ ڤاكسینەكە بە فڕۆكەیەك گەیەندرایە بەغداد.

هەر دوێنێ دكتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەو كاروانە ڤاكسینە بەشی هەرێمی كوردستان پێنج هەزار دەبێت، یەك هەزاری دەدرێت بە كونسوڵخانەی چین لە هەولێر”.

لەبارەی بەشی پارێزگای سلێمانی، دكتۆر یاد نەقشبەندی ئاشكرایكرد، “نزیكەی هەزار و 200 ڤاكسین دێتە پارێزگای سلێمانی، كە بەشی 600 كەس دەكات و ئێمەش ئەو كەسانەی پێ دەكوتین كە لە سەنتەرەكانی كۆرۆنادا كار دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسانەی كە سەرەتا ڤاكسینەكە دەیانگرێتەوە، بە پرۆتۆكۆلێك لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دەستنیشان كراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
زیاتر ببینە

تیمی یەکێتی: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆک بافڵه‌

سەرچاوەیەک لە تیمی یەکێتی لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌، دەرئه‌نجامی ئه‌و…
Total
0
Share