چالاكوانانی ژینگە نیو تۆن خۆراك دەگەیەننە گیاندار و باڵندە كێوییەكان

بۆ ئەوەی گیاندار و باڵندە کێوییەکان توشی گرفتی خۆراک نەبن

بەمەبەستی پاراستنی گیاندار و باڵندە كێوییەكان لەو ناوچانەی بەفری زۆری لێباریووە، بڕی نیو تۆن گەنم و دانەوێلە گەیەندرایە بەرزاییەكانی مەرزی كێلی.

ئەو هەوڵە بە بەشداری چالاكوان و دۆستانی ژینگە و هێزەكانی دارستان و ژینگەی ناوچەی هێرۆ لە پشدەر بەڕێوەچوو.

ئومێد ڕەسوڵ، چاكوانی ژینگە لە پشدەر ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە بەرزاییەکانی مەرزی کێلی دوێنێ بڕی نیو تۆن گەنم و دانەوێڵە و وردەنان گەیەنرایە ئەو ناوچانەی بەفرێکی زۆری لێباریوە.

ئومێد وتیشی، “مەبەستیان لەو كارە بۆ ئەوەیە ئەگەر بۆ ماوەیەكیش بێت گیانداران و باڵندە کێوییەکان توشی گرفتی خۆراک نەبن”.

باسیشی لەوەكرد، ئەفسەر و بەشێك لە كارمەندانی دارستان و ژینگەی هێرۆ لەو هەنگاوەدا هاوكارییان كردوون.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ: چارەكێكی چاكبووانی كۆرۆنا بەدەست قژهەڵوەرینەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

شاری ژنە قژ درێژەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share