کەشناسێک: دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێز دەستیپێکرد

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێز دەستیپێکرد و سبەینێ و دووسبەی چەقی گەرماکە دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە دوێنێ هەینییەوە، شەپۆلێکی نوێی گەرما ڕوویکردووەتەوە ناوچەکانمان، چەقی شەپۆلەکەش لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە دەستپێکی دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵە، سبەی یەکشەممە و دووسبەی، چەقی هەستپێکراوی شەپۆلەکە دەبێت، پلەی گەرماش بە ڕێژەی چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share