خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر ڕایدەگەیەنێت، جۆرێک لە هێلکە بەناوی هێلکەی کوردی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا جۆرێک لە هێلکە هاتووەتە بازاڕەوە کە هێلکگە جۆرێک لە مریشکە پێی دەوترێت (ئەتاکس)، مریشکەکە ڕەنگی ڕەشە و هێلکەکەی بە قەبارەی جیاواز بە ڕەنگی بۆر دەردەچێت، کەسانێک هاوڵاتییان دەخەڵەتێنن و هێلکەی ئەو مریشکە بە هێلکەی مریشکی کوردی بە خەڵکی دەفرۆشن.
سەبارەت چۆنیەتیی ناسینەوەی ئەو جۆرە هێلکەیە، ئاشکرایکرد، هێلکەی مریشکی کوردیی خۆمان ڕەنگی کاکاوییە، بەڵام ئەو هێلکەیەی کە بە ناوی هێلکەی کوردییەوە دەفرۆشرێت ڕەنگێکی بۆر و تێری هەیە، هەروەها بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر عەلەف دەدرێت بەو جۆرە مریشکە، ڕەنگی زەردێنەکەی کاڵە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە.
وتیشی، ئەو هێلکەیە لە بازاڕەکاندا زۆر بەربڵاوە و لە زۆرێک لە شوێنەکاندا دەفرۆشرێت، کەسێک ئەگەر شارەزا نەبێت ناتوانێت بە ئاسانی ئەو جۆرە هێلکەیە بە ئاسانی بناسێتەوە.