خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل: نرخی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان نزیکەی 4 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە

بەهۆی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆ ئـ.ـێران و کەمبوونەوەی لەناو بازاڕەکانی ناوخۆ، نرخی بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەی 4 هەزار دۆلار (40 گەڵا) بەرزبووەتەوە.

سەرباز حەسەن، خاوەن پێشانگای ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، نرخی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بە گشتی و براندەکانی لاند کرووزەر و پرادۆ بە تایبەت، نزیکەی 4 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتایان نەماوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن حکومەتی ئـ.ـێرانەوە، گومرگ دەکرێت و تابلۆی خۆیان لێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share