دادگاییکردنی عـ.ـەجاج دواخرا

دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییکردنی عـ.ـەجاج ناسراو بە جـ.ـەلادەکەی زیندانی نوگرە سەلمان، دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، دادگا بڕیاریداوە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بۆ ڕۆژی 14ی ئایاری 2026 دوابخات.

ئەم دواخستنە لە کاتێکدایە کە بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و شایەتحاڵەکانی تاوانەکە، بە جلی کوردییەوە لە بەردەم دادگای ڕەسافە لە بەغداد ئامادەبوون، بە مەبەستی گەواهیدان لەسەر ئەو تاوانانەی لە زیندانی نوگرە سەلمان دژ بە کورد ئەنجامدراون. تیمی پارێزەران و شایەتحاڵەکان چاوەڕوانی دانیشتنی داهاتوون بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەو تۆمەتبارە تەواو بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share