هاتوچۆی سلێمانی، ڕیاگەیاند، هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 12ی شەو قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکەین لەپێناو فەراهەمبوونی باری سەلامەتی و ڕوونەدانی کارەساتی هاتوچۆیی و دروست نەبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە سەیرانگەکاندا، هاتوچۆکردنی سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 12ی شەو قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشدەکات، سەرجەم بازگە و مەفرەزەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەگرنە ئەستۆ.