وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان: فشارەكانمان بۆ وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان زیادکردووە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێوستە عێراق %50ی گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 300 هەزار، هەروەها ئاستی بارانبارین نزیکەی یەک بۆ پێنج هێندەی ساڵی ڕابردوو زیاتر باریوە، هەروەها دۆخی داچاندنی دانەوێڵە لە ئەمساڵدا زۆر باشە و بە پێشبینی ئێمە بەرهەمەکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن دەبێت.

وتیشی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە ڕێکوپێکی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابەشدەکات، بەڵام لەم پڕۆسەیەدا هەرێمی کوردستان بووەتە قوربانی، لە ئێستا هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە و لە فشارکردن بەردەوامین، تاوەکو بەپێی یاسا ئەو بڕە گەنمەی کە دیاریکراوە بۆ ئەوەی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و %50یە، بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
Total
0
Share