ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەک لە پاکستان بڵاویکردوە، وەفدی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی ئـ.ـێران، گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکات، هەروەها هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کوشنەر، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، ئەندامانی وەفدەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش گەیشتی وەفدی هەردوو وڵات، بڕیارە هەردوولا بە جیا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکی پاکستان کۆببنەوە، دواتر و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دانوستانەکان بکرێت لەنێوان هەردوو وەفددا.