بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامیی كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوو، دوایین پێشهات و دۆخی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێکرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵی ئاشتیخوازانەی یەکێتی کردەوە و ڕایگەیاند، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ حزب و لایەنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عێراق نەبنە بەشێک لە ململانێکان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چوارچێوەی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.