وەزارەتی بەرگریی عێراق: هەشت سەربازمان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەنبار، 13 کەس گیانیان لەدەستدا، کە هەشتیان سەربازی لیوای 27ـی فیرقەی حەوت بوون لە وەزارەتی بەرگری.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای ئەنبار، هەشت سەرباز، کە سەر بە لیوای 27ـی فیرقەی حەوت بوون، گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگری جەختیشدەکاتەوە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی ورد بۆ وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە دەکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

هاوکات لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، سێ ئۆتۆمبێل سووتان، کە جگە لەو سەربازانە، پێنج کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دووپاتکردەوە، و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە. ئەمڕۆ هەینی،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
Total
0
Share