هاتوچۆی گەرمیان: پێکدادانی دوو پیکاب سێ برینداری لێکەوتەوە

هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، دوو پیکاب پێکیاندادا و سێ کەس بریندابوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، ئەمشەو لە گوندی باریکەی سەربەناحیەی قۆرەتوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب کە بە  ئاراستەی گوندی باریکە رۆیشتووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسیوبوشی پیکاب بە ئاراستەی ساڵح ئاغا رۆیشتووە پێکیانداداوە، لەئەنجامدا شۆفێر و دوو سەرنشینی نیسان پیکابەکە بـ.ـرینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شـ.ـەهید هەژارکران.

ئاماژە بەوەشدەکات، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سەردانی لیژنەکانمان زیادیکردووە و داخستنەکان کەمیکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد لە مانگی ئابدا سەردانکردنی لیژنەکانیان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان زیادیکردووە بەراورد بە مانگی تەمموز لەگەڵ ئەوەشدا…
Total
0
Share