کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆتاییهات

کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، بەبێ دیاریکردنی کاندیدیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهات.

نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ژمارە 257ی چوارچێوەکە لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەیی کرا.

ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی بەگوێرەی چوارچێوە دەستورییەکان، دۆسیە جیاوازەکان، لەناویشیاندا پۆستی سەرۆکوەزیران، یەکلابکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چوارچێوەکە بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها گرنگە لە ماوەیەکی کەمدا، لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکبهێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە، ئەمەش رێکارێکی یاسایی…
Total
0
Share