هاتوچۆی راپەڕین: مەترسیی رووداو دوو بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رێنمایی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەیەنە دەرەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەستنی شەقامەکانەوە، مەترسیی رووداو دوو بۆ سێ ئەوەندە بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، ئەگەر کاری زۆر پێویستتان نییە، لە ماڵەکانتان بمێننەوە و سەلامەتیی خۆتان بپارێزن.

هاتوچۆی راپەڕین ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو کەسانەی ناچارن بێنەدەرەوە، پابەندبوون بە مەودای نێوان ئۆتۆمبێل، مەرجی سەرەکیی سەلامەتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share