ئاسایشی كفری دوو تۆمەتباری دەستگیركرد “نارنجۆكیان فڕێدابووە ماڵێكەوە”

دوو کەس بە تۆمەتی فڕێدانی نارنجۆک بۆ ماڵێک لە گەرمیان دەستگیركران، لەكاتی دەستگیركردنیاندا ڕوبەڕووی ئاسایش بوونەتەوە.

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو دوو كەس نارنجۆكیان فڕێدایە ماڵێك لە شاری كفری لە گەرمیان، ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، ئاسایشی شارەكە زانیاری لەسەر دوو كەسەكە دەستكەوتووە و دەستگیریانیان كردوون.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی كفری بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەو كاتەی هەوڵی دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارە درا، هەوڵی هەڵهاتنیان دا و لە دەرەوەی شارەكە لە نزیك شارۆچكەی كوڵەجۆ شەڕەتەقە لەنێوان ئاسایش و دوو كەسەكە ڕویدا و پاش نزیكەی كاتژمێرێك دەستگیركران”.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ زیانێكی گیانی لە ئەنجامی ئەو شەڕەتەقەیە نەبووە و لێكۆڵێنەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كشتوكاڵی كوردستان و توركیا چەندین ڕێككەوتن دەكەن

بابەتی دواتر

كەركوك.. كوڕێك دوو خوشكی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەپێی پێوانەیە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکووری گۆی زەوی. ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی…
Total
0
Share