نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 324 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 344 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن.