بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتییانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجامبدەن، تا بەرواری 31ـی 12ـی 2025، لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لەپاش ئەو بەروارەوە، کار بەم بڕیارە ناکرێت.