لە قەزای خـ.ـەبات کوڕی بەرپرسێکی ئاسایشی پارتـ.ـی سێ جار هەوڵی کوشـ.ـتنی پزیشکێک دەدات و پێنج فەرمانی دەستگیرکردنیشی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە قەزای خـ.ـەبات، بەبێ حسابکردن بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی ناوچەکە، کوڕی بەرپرسێکی ئاسایشی پارتـ.ـی، لەکاتی دەوامی رەسمی لە نەخۆشخانە هێرشدەکاتە سەر پزیشکێک.
باس لەوەشکراوە، ئەو پزیشکە پاش ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک بەهانایەوە ناچێت، بە ناچاری لە هەولێر هەڵدێت.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکرد، سێ جار بە چـ.ـەکەوە هێرشی کراوەتەوە سەر، تۆمەتبارەکەش بە وتەی پۆلیس پێنج فەرمانی گرتنی هەیە .
ئەو پزیشکە وتیشی، تۆمەتبارەکە لەبەر ئەوەی کوڕی بەرپرسێکی پارتـ.ـییە، دەستگیرناکرێت.