بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، تا ئێستا لەمساڵدا حەوت بەشە خۆراک دابەشکراوە و دەتوانرێت یەک بەشە خۆراکی دیکە دابەشبکرێت.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەشکراوە، تا کۆتایی ئەمساڵیش دەتوانرێت تەنها بەشەخۆراکی مانگی هەشت دابەشبکرێت.
سەبارەت بە دابەشکردنی زەیت، رایگەیاند هیچ بەشە زەیتێک نافەوتێت، کەی لە بەغدادەوە نێردرا ئێمە راستەوخۆ دابەشیدەکەین.