وادەی بڕیاردان لە ناردنی مووچە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەت هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ هاتنی مووچەی مانگی 10 و 120 ملیار دینار و تەرازووی پێداچوونەوە ئامادەیە.

وتیشی، لەئێستادا چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی عێراقن بۆ ناردنی مووچە، هەرکاتێک ئەو بڕیارە درا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش داهاتی نانەوتی رادەستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی عێراق بڕیار لە ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10 دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی…
Total
0
Share