لە سلێمانی گەورەترین پێشانگەی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەکرێتەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گەورەترین پێشانگەی “صنع في العراق” لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

حەسەن رەحیم، سەرپەرشتیاری پێشانگەی “صنع في العراق” بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمە سێهەمین خولی پێشانگەکەیە و چوار رۆژ بەردەوامدەبێت و تیایدا 90 کۆمپانیا بەشداریدەکەن، هەروەها زۆرترین بەرهەمەکانی پێشانگەکە بەرهەمی هەرێمی کوردستان و عێراقن.

وتیشی، لە زۆربەی بوارە جیاوازەکاندا بەرهەمەکان لێرە نیشاندەدرێن، هەروەها بازرگانان دەتوانن بێن و لێرە بریکارنامە لە کۆمپانیاکانەوە وەربگرن و گرێبەست لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدەن.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان ناتوانن لە پێشانگەکە کاڵا بکڕن، بەڵکو دەتوانن کوالێتی و جۆری کاڵاکان ببینن و بزانن هەرێمی کوردستان لە رووی بەرهەمهێنانی کاڵا جیاوازەکان بە کوێ گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
Total
0
Share