وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، زەماڵەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە وڵاتى روسـ.یا بۆ ساڵى خوێندنى 2026-2027 رادەگەیەنین.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، رایگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە وڵاتی روسـ.ـیای فیدراڵ زەماڵەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا)ی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بەمەبەستی خوێندن.
دەشڵێت، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی روسـ.ـیا هەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لەڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەماڵەکە بکات:
https://education-in-russia.com
– دواکات بۆ پێشکەشکردن لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەوە و ئەپلۆدکردنی فایلەکان (وەرگێڕدراوی سەر زمانی روسـ.ـی و تەسدیقکردنی لە کونسوڵخانە) 15ی کانوونی دووەمی2026 ە.
– بۆ ئەوەی پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان جیابکرێنەوە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، پێویستە پێشکەشکار لەکاتی تۆمارکردن و پێشکەشکردن کلیکی ئەم دەستەواژەیە (Iraq Kurdish Autonomous Region) بکات. ژمارەی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بەم ژمارەیە (IRI- 10000/26) دەستپێدەکات.
– بۆ هەر پرسیارێک یان هاوکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردن، ستافی تایبەت لە کونسوڵخانەی روسیا لە هەولێر رۆژانی (دوشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە) لە کاتژمێر (10ى بەیانى بۆ 1ى نیوەڕۆ) دەبێت.
مەرجەکانى پێشکەشکردن:
1. بەکالۆریۆس:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
– دەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
– بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆڕیی پزیشکی پێشکەشدەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ی زانستی- یان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی داواکاری بۆ پسپۆڕیی ددان و دەرمانسازی پێشکەشدەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستى-یان لە (80%) کەمتر نەبێت، ئەو بەرێزانەشی داواکاری بۆ پسپۆڕیی ئەندازیاری پیشکەشدەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستى-یان لە (75%) کەمتر نەبێت.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەماڵەکە بکەن.
– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەماڵەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەماڵەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.
- ماستەر:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەماڵەکە بکەن.
– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەماڵەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەماڵەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.
- دکتۆرا:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەشبکات، (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
– کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.
تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.