وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێش کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین، لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆبوونەوەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرکەوتوو لەسەر چوارچێوەیەکی هاوبەش.
پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “مارک بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چین لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا رایگەیاندووە کە لەسەر دۆسیەکانی کشتوکاڵ، تیکتۆک، بازرگانیی، کانزا بەنرخەکان، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی هاوبەش.
دەشڵێت، “گفتوگۆکان بونیادنەر، قووڵ و چڕبوون، ئەو توانایەی پێداین کە بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی بەرەوپێشەوە بڕۆین”.