لە ئەنجومەنی پارێزگای بابل شەڕ روویدا و ئەندامێک جەڵتە لێیدا

لەناو ئەنجومەنی پارێزگای بابل شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دروستبوو و لەو کاتەشدا ئەندامێکیان تووشی جەڵتە بوو.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لەناو ئەنجومەنی پارێزگای بابل شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دروستبوو و بەهۆیەوە محەمەد مەنسوری ئەندامی ئەنجومەنەکە دۆخی تەندروستیی تێکچوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاشکراشیانکرد، بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بابل تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

وێنەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای تێكچوونی دۆخی تەندروستیی بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەری ئەلیكترۆنیدا هەشت ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن…
Total
0
Share