بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئێران 17 کەس بوونە قوربانیی

ئاڵای ئێران

بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ئێران شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە پارێزگای خۆراسان 17 کەس بوونەتە قوربانیی، بەرپرسانی فریاکەوتنیش دەڵێن، ژمارەیەك لە قوربانییەکان بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی چوارنهۆمی لە یەکێك لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری ئەهواز لە ناوەندی پارێزگای خۆراسان لە باشووری رۆژئاوای ئێران، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان قورسە.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەکە، زیانێكی زۆر بەر خودی باڵەخانەکە و باڵەخانەکانی دیکەی نزیك لە تەقینەوەکە کەوتووە بەجۆرێك ئەو باڵەخانەیەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە بەتەواوی خاپوور بووە.

مەحمود روزبەهانی، جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئەهواز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قوربانییەکان پێكدێن لە سێ منداڵی دوو بۆ سێ ساڵان و دوو گەنجی 20 ساڵان و ئافرەتێكی 55 ساڵان.

ئەو بەرپرسە ئەوەش دەڵێت، هەشت کەس لە بریندارەکان هەر لە شوێنی رووداوەکەدا چارەسەری خێرایان بۆ ئەنجامدراوە و ئەوانی دیکەشیان بە پەلە گەیاندووەتە نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپیک: عێراق و سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی کەمبوونەوەی بەرهەمیان هەبووە

راپۆرتێکی ئۆپێک چاودێریی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە مانگی یەکی رابردوودا کردووە بە رێژەی…
زیاتر ببینە

حکومەتی نوێی سوریا هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگەیاند

محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا. ئەمڕۆ پێنجشەممە،…
Total
0
Share