“ئەمریکا پەلە لە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەکات”

ئەمریکا پەلە لە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەکات و رایگەیاندووە، پابەندنابن بەو خشتە زەمەنییەی بۆ ئەو مەبەستە دیارییان کردووە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بە شێوەیەکی لەناکاو ئەمریکا بڕیاریداوە سەرجەم سەربازەکانی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق بکشێنێتەوە و بەشێکیان رەوانەی هەولێر و بەشەکەی دیکەشیان رەوانەی وڵاتە عەرەبییەکانی دراوسێ بکات.

ئاشکراشیکرد، لایەنی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە کە دەستوبرد لە کشانەوەی ئەو هێزانە دەکەن و پابەندنابن بەو خشتە زەمەنییەی لەسەری رێککەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەتاڵی گەنجینەی حکومەت دەکەن

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتیکراوە. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران و…
Total
0
Share