تۆیۆتا پێگەی پڕفرۆشترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی لە ڤۆڵگسواگن وەرگرتەوە

كۆمپانیای تۆیۆتای یابانی جارێكی دیكە پێگەی گەورەترین فرۆشیاری ئۆتۆمبێلی وەرگرتەوە، پاش ئەوەی پێش ڤۆڵگسواگنی ڕكابەری كەوت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم، كۆمپانیای تۆیۆتای یابانی ڕایگەیاندووە، فرۆشی گروپەكەیان لە ساڵی 2020دا لە جیهان بە گشتی 9 ملیۆن و 528 هەزار ئۆتۆمبێل بووە، بەوەش بە ڕێژەی 11.3% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەڵام كۆمپانیا یابانییەكە نەیشاردووەتەوە، فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیای ڤۆڵگسواگنی ڕكابەریان لەو ساڵەدا 9 ملیۆن و 305 هەزار ئۆتۆمبێل بووە، كە 15.2% دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، بەو ڕێژەیە، تۆیۆتا توانی پاش پێنج ساڵ ببێتەوە بە گەورەترین كۆمپانیا لەڕووی فرۆشی ئۆتۆمبێلەوە.

لە ساڵی 2020دا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، كەرتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بە گشتی دووچاری سستی بووەوە، چونكە بەهۆی كەرەنتینەوە هاوڵاتییان نەیاندەتوانی بچنە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و پێویستبوونی ئۆتۆمبێلیش كەمبووەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: داخستنی دەرگای قوتابخانەكان پەیوەندی بە گرفتی موچەوە نییە

بابەتی دواتر

عێراق بۆ ساڵی دووەم لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی کەمی…
Total
0
Share