ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند، ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمەقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتباری ژن بەناوی ( س ، د ، م) مان دەستگیرکرد.
دەشڵیت، بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە 6 ی ساڵی 2008 خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، کە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر کە ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان و رای گشتی لێکەوتەوە.
ئاسایشی هەولێر ئەوەش دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخرا.