حکومەتی ئێران لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکەی پەسەندکرد

حکومەتی ئێران بڕیاریدا ماڵئاوایی لەو چوار سفرە زیادەیە بکات کە لەسەر دراوی وڵاتەکەیان هەبوون، وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکەی.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە هەمواری یاسای دراو و بانکی وڵاتەکە پەسەندکراوە، کە یەکێک لە بڕگەکانی لابردنی چوار سفری سەر دراوەکەیە.

پرۆژە یاساکە لە ساڵی 2019 پێشکەشکرا، هەرچەندە ساڵی دواتر لە پەرلەمان پەسەندکرا، بەڵام نەیتوانی رەزامەندی ئەنجومەنی شورا وەربگرێت و ببێتە یاسا.

ئاشکراشیکرد، گۆڕینی دراوی وڵاتە و لابردنی سفرەکان لەرووی کردارییەوە پێویستی بە کات دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share