ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەمیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 368 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.
دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 214 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 59 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.
ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای چوار ملیۆن و 89 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش نەیجیریا دێت، بە تێکڕای 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 223 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، عێراق بە 214 هەزار بەرمیل و مەکسیک بە تێکڕای 172 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.