وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 ئەو منداڵانەی لەدایکبووی 1/1/2021-31/12/2021 لە قۆناغی یەکەمی باخچە وەردەگیرێن لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی، منداڵانی لەدایکبووی 1/1/2019-31/12/2019 لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن.

ئاشکراشیکرد، ئەو خوێندنگانەی سیستمیان ئینگلیزیە، تەنها لەسەر بنەمای تیروپشک خوێندکار وەردەگرن بەبێ هیچ مەرجێکی دیکە.

جەختیشیکردەوە، 23/7/2025 ناوتۆمارکردنی خوێندکاران دەستپێدەکات و تا 20/8/2025 بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
زیاتر ببینە

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتردەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share