سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە

سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆماری عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان تاووتوێکرد.

 

ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و جەختکرایەوە لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەت بوو بەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا.

بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پێکهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكەی توركیا لە هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستیپێكراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

كازمی: پەسەندكردنی یاسای كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەسەندكردنی یاسای “كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی” بە “هەنگاوێكی گرنگ بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری” ناوزەد…
Total
0
Share