کەشناسیی هەرێم: خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەنێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاویییە سنوورییەکان نیمچەهەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ-مامناوەند 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share