لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.

عەبدولکەریم عەبتان، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەو پرۆژەیاسایانە، بەشێکیان زۆر گرنگن و پەیوەندییان بە دادگای فیدراڵی، نەوت و گاز، خزمەتگوزاریی سەربازی و خزمەتگوزاریی فیدراڵییەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ناکۆکی و کێشەی سیاسییەوە ئیفلیج بووە و توانای ئەنجامدانی دانیشتنەکانی نەماوە، هەر بۆیە زۆربەی ئەو پرۆژەیاسایانەی تەواونەکراون، دوادەخرێن بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share