باڵەخانەیەک لە تەلئەبیب داڕما و سێ کەس بێسەروشوێنن

لە ئاکامى بۆردومانەکانى شەوى رابردووى ئێران باڵەخانەیەک داڕما و لە ناوچەى حەیفا-ش سێ کەس بێسەروشوێنن.

میدیاى رەسمیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، باڵەخانەیەک لە تەلئەبیب کە راستەوخۆ مووشەکێکى ئێرانى بەرکەوت داڕما.

ئەوەشى خستەڕوو، تائێستا سێ کەس لە یەکێک لە ناوچەکانى حەیفا بێسەروشوێنن و ژیانیان لە مەترسیدایە.

هەر دوابەدواى هێرشەکانى شەوى رابردووش میدیاى ئیسرائیل لە زارى سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل-ەوە رایگەیاند، پرۆسە سەربازییەکانى ئێستا هەڕەشەکان کۆتایى پێناهێنن و ئێران هەزاران مووشەکى هەیە.

سەرۆکى ئەنجومەنەکە باسى لەوەشکرد، تەلئەبیب رووخانى رژێمى لە تاران نەکردووەتە ئامانج و وتى، “بەڵام هیواخوازین ئەوە رووبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share