سەدر بەکارهێنانی ناوەکەی لە هەڵبژاردن قەدەغەدەکات

موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە لە عێراق، بەکارهێنانی ناوی “سەدر” لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق قەدەغەدەکات.

ئەمڕۆ شەممە، سەدر هۆشدارییدا لە بەکارهێنانی ناوی بنەماڵەکەی، بەتایبەتی “دوو شەهیدەکەی سەدر”، لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا.

جەختیشی لەسەر قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ناوەکەی بە هەموو شێوەیەک، چ راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لە ڕێگەی ئاماژە بۆکردن یان لێدوانەوە، کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share