کارەبای سلێمانی: 14 گەڕەک و چوار سیتی کارەبایان بووە بەردەوام

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 14 گەڕەک و چوار سیتی لەو شارە، کرایە 24 کاتژمێری.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئەم 14 گەڕەکانەی شاری سلێمانی دابینکرا (کازیوە یەک و دوو، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارە بەرزە، تووی مەلیک، عەلی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان ، ئیسڵاح، ئیبراهیم ئەحمەد – نزیک مزگەوتی بەهەشت، سەرکارێز – پشت ئامادەیی سلێمانیی کچان).

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئەم چوار سیتییەش دابینکرا (گۆیژە سیتی، شاری خەونەکان، شاری دایک و گوندی ئەڵمانیی سێ).

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، “لەم قۆناغەدا، 25 هەزار و 813 هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان دەبێت، کە لە 23 هەزار و 733 هاوبەشی ماڵان و دوو هەزار و 80 هاوبەشی بازرگانی، پێکهاتووە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد”. رەوەند مەلا…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share